داهاتی ساڵی 2017ی مەرزی باشماخ ئاشكرا كرا

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ 15ی كانونی دووەمی 2018 سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ داهاتی ساڵی 2017ی ئاشكراكرد و رایگەیاند: بە بەراورد بەساڵی ٢٠١٦ داهاتی مەرزەكە بەڕێژەی لە %٤٠ زیادیكردووە.

لە كۆنگرەكەدا، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند: داهاتی ساڵی ڕابردوی مەرزەكە زیاتر لە ٢٧٣ ملیارو ٦٦٨ ملیۆن دینار بووە، كە بەبەراورد بەساڵی ٢٠١٦، داهاتی مەرزەكە بەڕێژەی لە %٤٠ زیادیكردووە.
لەبارەی ڕێژەی هاتن‌و چونی گەشتیارانیشەوە، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ وتی‌: لەساڵی ڕابردودا ٢٨٩ هەزارو ٩٦٨ گەشتیار لەمەرزی باشماخەوە هاتونەتە هەرێم، لەبەرامبەردا ٢٧٤ هەزارو ٦٢٨ گەشتیار چونەتە ئێران، كە هاتنی گەشتیاران بەڕێژەی %١ زیادیكردووەو ڕۆشتنی گەشتیارانیش بەڕێژەی %٠.٤ زیادیكردووە.

لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا راگەیەندرا، لەساڵی 2017 هەشت هەزارو 304 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر چونەتە ئێران‌و 321 هەزارو 855 ئۆتۆمبێلیش هاتونەتە هەرێم، ١٧هەزارو ٣٥٨ تانكەری گواستنەوەی سوتەمەنی هاتونەتە هەرێم، كە لەو ژمارەیە ٥٠٨ تانكەریان سوتەمەنی نەگونجاویان هێناوەو گەڕێنراونەتەوە.

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژەی ‌بەوەشكرد، لەساڵی ڕابردودا بڕی ٤٠٣ هەزار تۆن‌و ٢٢٧ كیلۆ خواردەمەنی لەهەموو جۆرەكان هاوردەكراوە، بەم ڕێژەیەش بەبەراورد بەساڵی ٢٠١٦ %٢١ كەمیكردووە.

Back to top button