ناردنی نەوتی كەركووك وەستا

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی میدیا عێراقی كەوتووە، نەوتی باكور لە كەركووك وەستێنراوە، هۆكارەكەش بۆ كێشەی تەكنیكی دەگەرێنرێتەوە،
 
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای نه‌وتى باكوور بە مەدا پرێس، ڕاگەیاندووە، پرۆسه‌ى ناردنى نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانى نه‌وتى كۆمپانیاكه‌وه‌ له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركی له‌ ڕێگه‌ى ئه‌و بۆرییه‌ نه‌وته‌ى به‌ خاكى هه‌رێمى كوردستاندا تێ ده‌په‌ڕێت، ڕاگیراوه‌، هۆكاره‌كه‌شى بۆ بوونى كێشه‌ى ته‌كنیكی گه‌ڕانده‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمپانیای نه‌وتى باكوور،گوتوویەتی :” كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له‌ پێگه‌ى (IT1) (30 كم خۆرئاواى كه‌ركووك) درووست بووه‌، ئه‌وه‌ش بوو به‌ هۆى ڕاوه‌ستانى ناردنى نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانى كۆمپانیای باكووره‌وه‌”.
 
كەناڵی سۆمەرییە نیوزیش لەزاری سەرچاوەیەكی كۆمپانیای نەوتی باكوور بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی دروستبوونی كێشەی تەكنیكی لەماتۆڕی پاڵنەری نەوت لەبۆری نەوتی هەرێمی كوردستان جەیهان هەناردەی نەوت لەكێڵگەكانی كۆمپانیای نەوتی باكوور ڕاگیراوە.
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی كەناڵی عێراقیەكان، لە لەئێستادا تیمە تەكنیكییەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشە تەكنیكییەكەن‌و بڕیارە دوای چارەسەركردن‌و چاككردنەوەی ماتۆڕەكە هەناردەی نەوتی كەركوك لەرێگەی هەرێمی كوردستانەوە دەست پێبكات.
 
پێشتر هێرۆ ئیبراهیم پێنج مانگ نەوتی كەركووكی راگرت و دەستی بەسەر نەوتی كەركووك داگرت و بەتانكەر رەوانەی ئێران كرا و داهاتەكەش بۆ بەشێك لە یەكێتی گەرایەوە، ئەمەش كاردانەوەی ناوەخۆی یەكێتی و كوردستانیانی لێكەوتەوە، پاشان لەلایان سەرۆكی حكومەتەوە سەردانی بەغدا كرا و لەگەڵ عەبادی رێكەوتنێكی نوێیان لەسەر نەوتی كەركووك كرد و هەر پاش ئەو رێكەوتنە هێرۆ نامەیەكی هەرەشە ئامێزی بۆ عەبادی ناردوو وادەی پێنج رۆژی بۆ دانا كە نەوتی كەركووك رابگرێت بەڵام وادەكە تەواو بوو هیچ لایەك چ حكومەتی عێراق و چ حكومەتی هەرێم ئامادە نەبوون وەڵامی نامەكە بدەنەوە.
Back to top button