ئاڵودەبون بە رق لێبونەوە و دژایەتی کردنی پارتی

نیاز حاجی

مرۆڤ هەیە بە جگەرە ئاڵوودە(مدمن)بووە ، مرۆڤیش هەیە بەمادە هۆشبەرەکان و هەشە بەماددەکهوڵیەکان ، زۆرجۆری تریش هەیە لەئاڵودەبوون وەک ئاڵودەبوون بە ئامێرەزیرکەکان و قومار و سیکس و ژمارەکان و ئەنتەرنێت و تۆرەکۆمەڵایەتیەکان ……هتد

ئاڵودەبون خۆی لەخۆیدا نەخۆشیەکی مەترسیدارە و بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیە ، نەخۆش چەندین رێکار و چارەسەری درێژ خایەن وەدەگرێت .

ئەوەی مەبەستمە لێرەدا باسی بکەم جۆرێکی تری ئەو ئاڵودە بونەیە کە لەناو بەشێکی تاکی کورد بڵاوبۆتەوە ئەویش ((ئاڵودەبونە بەڕق لێبونەوەی پارتی و دژایەتی کردنی )!
ئەو کەسانەی توشی ئەو نەخۆشیەبوون کاتێک خۆیان یان کەسێکی تر رقی لە پارتی دەبێتەوە و ئەو رق و دژایەتیە دەردەبڕن ، هەست بە ئارامی دەرونی دەکەن هەروەک ئەو ئارامیەی کە کەسی ئاڵودەبوو بە مادەی هۆشبەر لەکاتی بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکە هەستی پێدەکات .

کاتێک نوسەرێک یان هەر کەسێک ، بەنوسین یان گفتوگۆ و قسەکردن ، باس لە بابەتێکی کۆمەڵایەتی یان سیاسی یان زانستی یان ئابوری یان میژوویی دەکات لای ئەو کەسانەی کە توشی ئەو نەخۆشیەبوون ، ئەو گفتوگۆ و بابەت و نوسینانە وەرناگیرێن ئەگەر پێش دەستپێکردنی بابەتەکە بۆیان نەسەلمێنی کە رقت لە پارتیە یان یەک دوو جنێوی پێ نەدەی ، ئەگەر ئەوەت کرد بۆیان هەست بە ئارامی دەرونی دەکەن ، دواتر هەرچی دەتەوێت بیلێی ئەوا بیلێ و لێی مەترسە ، هەرچەندە ئەگەر بابەتەکەت نالۆجیکی و ناراستیش بێت ئەوا باوەرت پێ دەکەن و شتایشت دەکەن .

بەهەق پێویستە ئەم جۆرە نەخۆشیەش بخرێتە ناو ریزبەندی جۆرەکانی ئاڵودەبوون کە بەتایبەت لەناو هەندێک تاکی کورددا بونی هەیە .
پێویستە تۆژێنەوەی پێویست لەسەر ئەم جۆرە ئاڵودەبونە بکرێت ، وە ئەو بابەتە بەزانستی بکرێت ، چونکە نیشانەکانی ئەو کەسانەی توشی ئەم جۆرە نەخۆشیە بوونە هەمان ئەو نیشانانەن کە کەسێکی ئاڵودەبوو بەمادەی هۆشبەر لێی بەدی دەکرێ !

 

Back to top button