ئیتلاعات دزه‌ی كردووه‌ته‌ ناو ئاسایشی یه‌كێتی

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە توانراوە ۲۹ کەس لە ناو دەزگای ئاسایشی یەکێتی لە سلێمانی دەستگیر بکرێت٫ کە سەرجەمیان کاریان بۆ ئیتڵاعاتی ئێرانی کردووە .
سەرچاوەیه‌ك به‌ خواكوڕكی ڕاگه‌یاند :” لە ناو دەستگیرکراوەکاندا شۆفێرێکی تێدایە، کە شۆڤێری تایبەتی خێزانی (وەستا حسن) به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی سلێمانی بووە.
هه‌روه‌ها سەرچاوەکە وتیشی: یەکێک لە دەستگێرکراوەکانی ئیتڵاعات لە ڕێگای کۆڵبەرێکی ئێرانییەوە پەیوەندی بە دەزگای ئیتڵاعاتەوە کردووە. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد ئەمە فەلتانێکی گەورەی ئەمنییە دەزگای هەواڵگری ئێرانی بتوانێت لە ناو دەزگای ئەمنیدا خەڵکی تێدا بچێنێت و کاریان بۆ بکات.
سەرچاوەکەی نێو به‌ریوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی جەختی لەوەکردوە٫ کە دڵنیاییە لەوەی لەژێر فشاری بەرپرسانی ئێرانی ئەو جاسوسانە ئازادەکرێن و لە سزای مەرگ ڕزگاریان دەبێت، چونکە چەندین بەرپرسی باڵای یەکێتی ڕاستەوخۆ و بەشانازیەوە جاسوسی بۆ دەزگای هەواڵگری و ئەجیندای ئێرانی دەکەن، سلێمانییان کردۆتە لانەی جاسوسی دەزگای هەواڵگری ئیتڵاعاتی ئێرانی.
لە کۆتاییدا سەرچاوەکە ئەوەشی خستە روو، کەوا سەرجەم راگەیاندن و کەناڵە کوردییەکان ئاگاداری ئەم رووداوەن، بەڵام لە ترساندا خۆیان لە قەرەی نادەن.

Back to top button