بومه‌له‌رزه‌ جارێكی تر شارێكی كوردستانی هه‌ژاند

بوومەلەرزەیه‌كی تر ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاندووە، بەڵام هیچ زانیارییەك سەبارەت بە بوونی زیانەكانی نیه‌ له‌ ئێستادا.”

له‌و باره‌وه‌ ئاژانسی میهر بڵاویكردۆتەوە.” ئەمڕۆ سێشەممە 15/1/2018 جارێكی تر بوومەلەرزە شاری كرماشانی هەژاندووەو هاوڵاتیانیش هەستیان پێی كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی ئەم سەرچاوەیە بێت.” چەقی بوومەلەرزەكە شاری سۆماری پارێزگای كرماشانی خۆرهەڵاتی كوردستان بووەو هێزەكەی (3.9) پلە بووە بە پێی پێوەری ڕێختەرو لە قوڵایی (10) كیلۆمەتر بووە كە دەكەوێتە نێوان سنوورەكانیی كرماشان و ئیلام روویداوە.

Back to top button