جه‌بار یاوه‌ر له‌باره‌ی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
ئه‌میندارى گشتى وەزارەتی پێشمه‌رگه له باره‌ی مووچه‌وه ڕایدەگەێنێت “ئةمرۆ مووچه‌ى هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه دابه‌ش ده‌کرێت که مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه”.
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه 16/1/2018 نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وەزارەتى پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند.” كه مووچه‌ى هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه دابه‌ش ده‌کرێت که مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ئه‌میندارى گشتى وەزارەتی پێشمه‌رگه ئاماژە بەوەشكراوە: “پاش هه‌وڵ و به‌دواداچوونی سات به ساتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سێ شه‌ممه مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی ٧٠ و ٨٠ و ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، دابه‌شده‌کرێت”.