كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوورخرایهوه و ئهگهری رۆیشتنی ههیه
بۆ جارێكی تر یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوورخرایهوه له پێكهاتهی فهرمی یانهی ریال مهدرید و ئاماژهكانیش باس له نیگهرانی و جێهێشتنی ئهو یاریزانه دهكهن.”
له جامی شای ئیسپانیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر بە یانەی لیگانێس کە یاریەکە لە دەرەوەی سانتیاگۆ بێڕنابیۆ بەڕێوە دەچێت له رۆژی پێنج شهممه ، رۆناڵدۆ دورخراوەتەوەو بەشداری یاریەکە ناکات.
رۆژنامەت مارکا له ههواڵێكدا بڵاوی کردۆتەوە.” رۆناڵدۆ جارێکی تر پشووی پێدەدرێت لە یارییەکانی جامی شاو ئەمجارەش بەشداری یاری لیگانێس ناکات و زیدانی راهێنەر پشت بە کەریم بنزیمە دەبەستێت و لە ئێستادا ئەو یاریزانە گەڕاوەتەوە بۆ یانەکەی و لە پێکان باشبۆتەوە.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە یاری چوونی قۆناغی هەشتی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید ببێتە میوانی یانەی لیگانێس و یاریەکەش لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک بەڕێوە دەچێت.