ئاشكرا بوو…. نیمار په‌یوه‌ندی به‌ ریال مه‌دریده‌وه‌ ده‌كات

لە بەرنامەی چرینگیتۆ ئیدواردۆ ئیندای  رۆژنامەنوسی بە ناوبانگی ئیسپانی چەندین نهێنی لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوو ئاشکرا دەکات و باس له‌ هاتنی نیمار بۆ یانه‌ی مێرنگی ده‌كات.”

ئیندا دەڵێت.” لە هاوینی داهاتوو نەیمار پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەکات و موچەیەکی ساڵانەی ٤٠ ملیۆن یۆرۆی لە لایەن ئەم یانەیەوە پێدەدرێت و لە ئێستاشدا ریاڵ مەدرید لەگەڵ باوکی ئەو یاریزانە رێکەوتووە.
هەروەها ئاشکرای کردووە.” كه‌ یانه‌ی ریال لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو دەستبەرداری هەریەکە لە (کیکۆ کاسیاو ناڤاسی گۆڵچی و ئەشرەف حەکیمی و  لۆرێنتی و  بنزیمە) دەبێت و پێنج یاریزانە لە یانەکەی دەردەکات.

لەسەر هێنانی هاری کەینیش ئیندا دەڵێت.” كه‌ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە تەواو ئاڵۆزەو لە گواستنەوەکانی ئێستاشدا چەند یاریزانێکی دیاری یانەکە داوایان لە سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید پێریز کردووە هێرشبەرێکی نوێ بهێنێتە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە.

Back to top button