مه‌ولود باوه‌مراد: پرۆژه‌كه‌ی یه‌كگرتوو خۆ محه‌له‌بی نیه تا به ماوه‌یه‌كی كه‌م حكومه‌ت جێ به‌جێیبكات.

مه‌ولود باوه موراد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و وه‌زیری گه‌یاندن و گواستنه‌وه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه.” ئەو لەگەڵ ئەوەیە حزبەكەی لە حكومەت بمێنێتەوە، راشیدەگەیەنێت ئەو پڕۆژەیەی پێشكەشی حكومەتییان كردووە، خۆ محەلەبی نییە تا بە ماوەیەكی كەم جێبەجێ بكرێت.
ئه‌ندانمه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو زیاتر گوتویه‌تی.” له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دوو بۆچون هه‌یه له‌سه‌ر بڕیاری كشانه‌وه یا مانه‌وه له‌حكومه‌ت،به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شی كه‌درا به‌حكومه‌ت بۆ چاكسازی خۆ محه‌له‌بی دروست كردن نیه حكومه‌ت بتوانێت به‌و ماوه كه‌مه جێ به‌جێی بكات چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێی بكرایه خۆی جێ به‌جێی ده‌كرد نه‌ك به‌پڕۆژه‌ی كه‌س.
مه‌ولود باوه‌موراد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و وه‌زیری گه‌یاندن و گواستنه‌وه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیلامی كوردستان بۆ مانه‌وه یاخود كشانه‌وه له‌كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وتی”له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو دوو بۆچوون هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه هه‌ندێك پێییان وایه كشانه‌وه بۆته فیلمێكی ئێكسپایه‌ر پێشتر گۆڕان و كۆمه‌ڵ كشانه‌وه هیچ له‌بابه‌ته‌كه نه‌گۆڕا و ئێستا شوێن كه‌وتنی ئه‌و حیزبانه‌یه ئه‌گه‌ر بكشێیینه‌وه.”
باوه‌موراد ئاماژه‌ی به‌بۆچونی دووه‌م دا و گوتی”به‌ڵام هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن مانه‌وه‌مان له‌و حكومه‌ته شكستخواردووه مانه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵ زیانی زۆر له‌پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو ده‌دات به‌تایبه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری سه‌وز.”
مه‌ولود باوه‌موراد كه له‌پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری گواستنه‌وه و ڕێكخه‌ری په‌رله‌مان و حكومه‌تیشه له‌هه‌مانكاتدا باسی له‌بۆچوونی خۆی كرد بۆ مانه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌حكومه‌ت و رایگه‌یاند”بۆچونی من وایه كه بمێنینه‌وه له‌ناو حكومه‌ت چونكه ئێستا ئاسۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌ركه‌وتووه،وا ده‌بینرێت دۆخه‌كان به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات،ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه‌ی ئێستا نێردراوه‌ت په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ بكرێت ئه‌وه ده‌بێته باوكی چاكسازییه‌كان.هه‌روه‌ها هه‌ر خودی ئه‌م حكومه‌ته خۆی ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه.”
سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسی كاریگه‌ری مانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو له‌ناو حكومه‌ت له‌سه‌ر بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییان مه‌ولود باوه موراد گوتویه‌تی”ئێمه له‌بادینان له‌ده‌ڤه‌ری زه‌رد(١٠٥)هه‌زار ده‌نگده‌رمان هه‌یه،دوای ئه‌وه یه‌كگرتوو جیاوازه له‌گۆڕان و كۆمه‌ڵ و ته‌نانه‌ت هه‌موو حیزب و كوتله‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌میش وه دوای ئه‌وه كشانه‌وه له‌حكومه‌ت پێویستی به‌ده‌نگی ٢\٣ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیه.”
مانگی ڕابردوو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند،پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازییان داوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم بۆ جێ به‌جێ كردنیشی مۆڵه‌تی تا(١٥-١-٢٠١٨)یان داوه‌ته حكومه‌ت بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌گه‌رنا له‌حكومه‌ت ده‌كشێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه به یاداشتنامه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرا كه پێشتر پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرابوو و خرایه به‌ر گفتوگۆ و گرنگیی خاڵه‌كانی نێو یاداشتنامه‌كه دووپات كرایه‌وه.
وابڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دوابڕیاری خۆی له‌سه‌ر مانه‌وه یاخود كشانه‌وه له كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌دات.