كهشناسی: بهفربارینێكی چڕ دهستپێدهكات له كوردستان
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە و تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.”
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ سێ شەممە 16/1/2018 رایگهیاندوه.” کە پێشبینى دەکرێت رۆژى پێنج شەممه 18/1/2018 لە کاتەکانى بەیانى زوودا کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و هاتنى بارستە هەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەوروپا کار دەکاتە سەر تەواوى ناوچەکەمان، بۆیە باران بارین بە شێوەیەکى پچڕپچڕ لە ناوچەى جیاجیا دەبارێت و بەفر بارینیش لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان دەبارێت.
كهشناسی ئاماژهی بهوهشردووه.” كه رۆژى هەینى ئاستى باران و بەفر بارین زیاتر دەبێت دواى زیادبوونى کاریگەریى ئەم شەپۆڵە، بە شێوەیەک لە تەواوى ناوچە شاخاوییەکان ئەو ناوچە شاخاویانەى کە بەرزیەکەیان لە هەزار مەتر زیاترە بەفر بارینى دەبێت، لەگەڵ زیادبوونى کاریگەریى ئەم شەپۆلە لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆکیش بەفر بارین دەبێت.
نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک, لە ناوچە شاخاویەکان بۆ سفر پلەى سیلیزى دادەبەزێت، ڕێژەى باران بارین لە سەنتەرى پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت لە
ماوەى کاریگەریى ئەم شەپۆڵەدا
هەولێر سەرووى 20 ملم
سلێمانى سەرووى 30 ملم
دهۆک سەرووى 30 ملم
کرکووک (15-20)ملم
هەڵەبجە سەرووى 25 ملم