كۆمسیۆن فۆڕمی دامه‌زراندن بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌توانیت ئێستا پڕی بكه‌یته‌وه
له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراق، فۆرمی دامه‌زراندنی بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن بڵاوكرده‌وه و دوا كاتی بۆ پێشكه‌شكردنی فۆڕم دیاری كرد.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراق له راگهیهنراوهێكدا رایگه‌یاندوه.” كه پێشكه‌شكردن ده‌بێت له‌ڕێی سایتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بێت (www.ihec.iq) له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و هه‌ژماره‌كه‌ش له‌ڕۆژی 15ی كانوونی دووه‌می 2018ه‌وه ده‌كرێته‌وه، تا رۆژی 30ی ئازاری 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن فۆڕمه‌كه پربكه‌نه‌وه، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌توانن فۆڕمه‌كه پڕبكه‌نه‌وه:
1- ته‌واوی كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كه كه‌مترین بڕوانامه‌یان ئاماده‌یی بێت.
2- ئه‌ندامانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران و یاساییه‌كان.
3- قوتابیان و ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌هه‌موو قۆناغه‌كانه‌وه، به‌مه‌رجێك ته‌مه‌نی 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مه‌رجه داواكراوه‌كان بۆ پیشكهشكاران:
1- نابێت پێشكه‌شكار ته‌مه‌نی له 63 ساڵ زیاتر و 18 ساڵ كه‌متر بێت.
2- رێوشوێنه‌كانی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری نه‌یگرێته‌وه.
3- نابێت فه‌رمانبه‌ری دام و ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بێت.
4- نابێت هیچ بڕیارێكی كۆمسیۆن بۆ سزادانی ده‌رچوو بێت.
5- نابێت نوێنه‌ری قه‌واره سیاسییه‌كان بێت یان چاودێری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت له‌ڕۆژی ده‌نگداندا.
6- پێویسته دانیشتووی ئه‌و پارێزگایه بێت كه پێشكه‌شی ده‌كات بۆی.
7- پێویسته له‌سنووری جوگرافی ناوه‌ندی تۆماركردنی بێت.
8- نابێت نزیكایه‌تی هه‌بێت له‌گه‌ڵ كاندیده‌كان (باوك، دایك، برا، خوشك، هاوسه‌ر، كوڕ، مام، خاڵ).