بۆ یه‌كه‌م جار خواكوڕك له مانگیادی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌ند نهێنینهك ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مرۆ سێ مانگ به‌سه‌ر خیانه‌تی گه‌وره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تێده‌په‌رێت، كه هه‌رسێ لایانی ” عێراق و ئێران و توركیا” له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركووك رێكه‌وتن، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له به‌غدا له سه‌ر رووداوه‌كه‌ی خیانه‌ت 16ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌ند نهێنینهك ئاشكرا ده‌كات، رایدهگهێنێت، له‌كۆبوونه‌وه‌ی سێ وه‌زیری ده‌ره‌وه” ئێران و توركیا و عێراق” له میانی كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر تێكشاندنی كورد و هێرش كردنه سه‌ر كه‌ركووك، سنور دار كردنی هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتن، ئه‌م رێكه‌وتنه له‌نێوان توركیا و ئێران چه‌ندین دانووستاندنی له‌سه‌ر كرا، تا گه‌یشتن به خاڵێكی هاوبه‌ش، به‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ركووك بگرنه‌وه، كه هه‌ولێر بهچۆك دادات، به‌ته‌واوی پاشه‌كشه‌ی پێ بكات له سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه كه له‌به‌غدا بۆ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ری باس كردووه، ده‌لێـ” یه‌كێك له كێشه‌كانی نێوان توركیا و ئێران و عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی كورد بووه، كه توركیا له‌به‌رامبه‌ردا داوایی به هه‌رێمی توركمان، له كه‌ركووك و به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان رازی كراوه له‌لایان ئێرانه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توركیا پێشوازی كرد له وه‌ڤدی توركمان له‌باره‌ی هه‌رێمێك بۆ توركمان، كه وه‌ك مه‌رجی توركیا بۆ له‌ناو بردنی هه‌رێمی كوردستان قبوڵكرابوو”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌لێت، پاش ئه‌وه‌ی توركیا رازی بووه له‌سه‌ر تێكدانی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێمێك بۆ توركمان، ئێران له‌گه‌ڵ حشدی شه‌عبی زیاتر له 5 جار كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، له‌سه‌ر ئه‌وه چۆن داخڵی ناو كه‌ركووك بن؟ چۆن ئیستقراری له‌و ناوچه‌یه دروست بكه‌ن؟ چونكه ئێران جگه له‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد له‌رێگایی ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك و ئه‌ندامێكی تری بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌ژێر فه‌رمانی بارزانی ده‌ربێنێت، پاشه‌كشه‌یان پێ بكات، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێران له‌سه‌ر ئیستقراری كه‌ركووك بووه، چونكه ئێران پاش ده‌یزانی كه ئه‌گه‌ر كه‌ركووكیش له پێشمه‌رگه بستێنن، ئه‌وه زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت ئیستقراری تێدا دروست بكرێت، یان ئه‌مریكا و ئه‌وروپا وا به‌ئاسانی رێگا بده‌ن، له‌و دۆخه‌ی ئه‌وكاته كه پشتیان له‌بارزانی كردبوو، به‌رده‌وام بن بۆیه قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێرانی، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له عه‌لی باپیر و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و به‌رهه‌م ساڵح كۆبۆته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ، قاسم سولێمانی رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێلایانه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی سیاسی خۆیان له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێ، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناوه‌خۆی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌غدا ناتوانێت به‌رده‌وام بێت، له‌و دژایه‌تیه به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستان و مانه‌وه‌ی له كه‌ركووك، بۆیه له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی رێگری له‌به‌رده‌م كورد بوونی لایانه سیاسیه‌كانی سلێمانیه”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ، ئه‌یاد عه‌لاوی به‌نامه‌یه‌ك ” د.حه‌یده‌ر عه‌بادی” له‌وه ئاگادار كرده‌وه، كه ئه‌مریكا رێگای داوه، به بارزانی كه‌ركووك به‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر بگرێته‌وه، ئه‌مه پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوو، بارزانی ئه‌وكاته خۆی ئاماده ده‌كرت بۆ گرتنه‌وه‌ی كه‌ركووك، به‌ڵام كه قاسم سولێمانی ئه‌وه‌ی زانی له‌رێگای لاهور جه‌نگی له بۆنه‌یه‌كی خانه‌واده‌ی شه‌هیداندا له رانیه، هه‌ره‌شه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی كرد، به ده‌قێكی بۆنووسراو لاهور جه‌نگی ئاراسته كرد” گوتی كۆتایی به 42 ساڵ واته واتی پارتی دێنم” له‌به‌رامبه‌ر جموجۆڵه‌كانی بارزانی بۆ كه‌ركووك بوو ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه، كه ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكاشی له‌سه‌ر بوو، به‌وه‌ی بارزانی بچێت كه‌ركووك بگرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ره‌شه‌ی قاسم سولێمانی له‌رێگای لاهور جه‌نگی خۆ ئاماده‌كردنه‌كه‌ی بارزانی بۆ كه‌ركووك وه‌ستاند”.