د.محهممهد قورشید، بهرپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی دا لهبارهی بایكۆتی ههڵبژاردنهكانی پارتی لهناوچه داگیركراوهكان رایگهیاند”بڕیارەکە هەموو سنووری پارێزگای کەرکووک دەگرێتەوە. بەنسبەت ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک – گەرمیانیش هەموو ناوچەکانی بەدرە، جەسان، مەندەلی، خانەقین، جەلەولا، قەرەتەپە، خورماتوو تاوەکو کەرکووک و پردێ دەگرێتەوە”.
ههروهها بهرپرسی لقی سێ پارتی دهشلێـ “پارتی پێیوایە غەدرێکی زۆر لە شنگال و شنگالییەکان کراوە، ئێستا ئەوێش ناوچەیەکی داگیرکراوە، هێزەکانی پارتی و بارەگاکانیان لەو ناوچەیە نەماون و پێشمەرگەش لەو سنوورە نەماوە، بێگومان چ بڕیارێکیش بە پێویستی بزانن بۆ ئەو ناوچەیەش دەدرێت، ههروهها ئهو بهرپرسهی پارتی دهشلێـ”“ئەو بڕیارە لە هەنگاوێکی لەناکاوەوە نەهاتووە، بەڵو لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و ئەو داگیرکارییەی هەبوو، وەک پارتی هەوڵێکی زۆریانداوە بۆ ئەوەی بتوانن بەئاگاهاتنەوەیەک بۆ هەموو حیزبە کوردستانییەکان بکەین لە کەرکووک بۆ ئەوەی ئەو هەڵەیەی کراوە چۆن بتوانین راستی بکەینەوە”.
ههروهها محهمهد قورشید دهشلێـ” داوای یەکڕیزی هەموو لایەنەکانیان کردووە و پەیوەندیشیان بە بەرپرسە باڵاکانیانەوە کردووە بۆ ئەوەی یەکڕیزبن، بەڵام “بەداخەوە وەڵامەکان لە هەفتەی رابردوو زۆر بە روونی دەرکەوت کە چەندین لیستی کوردستانی دروستکراوە و پەڕاگەندییەکی دیکە لەناو کورددا دروستکراوە، ئەم نەفەسە بووە هۆکاری ئەوەی کە ئێمە وردتر بیر لەو هەڵسوکەوتانە بکەین، بۆیە ئەو بارودۆخەی بەسەر کەرکووک زاڵە، ئەو فشارە زۆرەی بەسەر کوردستانیانی کەرکووک هەیە، بۆ ئەوەی هەرچۆنێک بێت ژمارەی کورسییەکانی کورد یەکجار بێننە خوارەوە ئەمەیان بە کورد کرد، دەشڵێت “ئەو ناوچانە لەژێر داگیرکاری سەربازین، تاوەکو ئێستا ناوچەکە بە سەپاندنی هێزی سەربازی بەڕێوەدەبردرێت، بەعەرەبکردن بەشێوەیەکی سەربازی جێبەجێدەکرێ و هیچ هێزێکیش نییە بەر لەوانە بگرێت، نموونەی بچووکی ئازادی و نەبوونی یەک ئاڵای کوردستان، تەنانەت ئاڵای کوردستان لە ماڵەکانیش قەدەخەکراوە نەک لە شوێنەکانی دیکە. بۆیە بەهۆی هەموو ئەوانە، لەگەڵ ئەو بارودۆخە ناڕەوا و خیانەتکاریەی بەسەر کەرکووکدا هاتووە، پارتی ناتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات”.
ههروهها د.محهمهد قورشید ههروهها دهشلێـ”قوربانی بە خۆی و هەموو ئەو شتانە دەدات، کە رەنگە بەلای خەڵکەوە گرنگ بێت، جا هەر پلە و پۆستێک بێت. دەمانەوێ بە هەموو کوردستانیانی کەرکووک بڵێین ئێمە پێویستمان بە پلە و پۆست نییە و لەپێناوی ئەو شتانە نایێینەوە کەرکووک”.
Post Views: 66