ئاڵا ئه‌سه‌دی (نوت شجاعه‌) سه‌رده‌می سه‌دامی وه‌رگرته‌وه‌

ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری حزبی كاژیك، له‌ لێدوانێكی دا له‌باره‌ی خه‌ڵات وه‌رگرتنی ئاڵا ئه‌سه‌دی په‌رله‌مانتار و خیانه‌تكاری ناو گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌لێـ”حزبەکانی کوردستان،  لەپێناو بەرژەوەندیی باڵای گەلەکەمان لە بەغدا نەماونەتەوە، بەڵکوو دوای بەرژەوەندیی باڵای حیزبەکەی خۆی کەوتووە و ده‌شلێـ”من نازانم ئاخۆ ئاڵا تاڵەبانی، خەڵاتی وەرگرتووە، یان بە پێچەوانەوە، ڕەنگە ھەندێک پەرلەمانتار ھەبێت کە کاری جوانی کردبێت، بەڵام دوژمن خەڵات بە کەسێک دەدات کە نۆکەریی بۆ بکات”.

كامیل ژیر سیاسه‌تمه‌دار و ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی حزبی كاژیك، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدا نیم کە کورد لە بەغدا پەرلەمانتاری ھەبێت، چونکە ئەگەر سەرنج بدەین، لە ساڵی 1921ەوە پەرلەمانی عێراق ھەیە و لەو کاتەوە کورد پەرلەمانتاری ھەیە لە بەغدا، بەڵام بای یەک فلس ڕۆڵیان نەبووە و خزمەتی کوردیان نەکردووە، تەنیا ئەوە نەبێت، مانگانە مووچەیەکی باشیان وەرگرتووە و ھیچی دیکە، لەگەڵ ئەوەشدا بە درێژایی مێژوو نەمانبینی پەرلەمانتارێکی کورد ھەڵوێستێکی ئیجابی ھەبێت، بۆیە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا شتێکی زیادەیە”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك له‌ پۆستێكی دا له‌ واڵه‌كه‌ی خۆی ” ئاڵا ئه‌سه‌دی” به‌وێنه‌وه‌ رایگه‌یاندبوو” وه‌ك كه‌سایه‌تی نیشتمانی عێراقی به‌نده‌  وەك باشترین پەرلەمانتاری ژن لە عێراق زۆرترین دەنگم بە دەست هێنا بوو، خه‌ڵاتكرام”.

Back to top button