پارتی له كه‌ركووك چۆن بریاری دا بایكۆت بكات؟ خواكوڕك ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیارهیهكانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك _گه‌رمیان، به راوێژ له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی و لقه‌كانی سه‌ر به‌و سه‌ركردایه‌تیه، راوێژیان له‌نێوان ” خیتابی داگیركراوی كه‌ركووك، قبوڵكردنی ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ركووك كراوه، پارتی پێی وایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت رێگا بدرێت، ئه‌م واقیعه فه‌رز بكرێت له‌سه‌ر ناوچه داگیركراوه‌كان، ده‌بێت به‌پێی ده‌ستوور ئه‌و ناوچانه به‌رێوه ببرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك و گه‌رمیان ده‌لێـ” بریاری بایكۆتی پارتی، له هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌كه‌ركووك، له‌سه‌ر بنه‌مایی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زۆر بووه، كه دۆخی شاره‌كه و سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع و چه‌ندان زانیاری تر بووه، كه رێگای نه‌ده‌دا كورد له كه‌ركووك، ده‌نگ بدات، به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌ژێر ره‌حمی چه‌ند هێزێكی نایاسایی و میلیشیا دایه كه كه‌ركووكیان داگیر كردووه، بۆیه بایكۆی له‌سه‌ر بنه‌مایی بریارێكی نه‌ته‌وه‌یی بووه، چونكه پارتی پێی وابووه له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌یه ده‌بێت یه‌كێك هه‌ڵبژێرێت”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” دوو بژارده‌كه‌ی پارتی ئه‌وه بووه، كه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات له ته‌واوی ناوچه داگیركراوه‌كان، كه پێشتر 13 كورسی تێدا هێنابوو له شنگال تا خانه‌قین، به‌ڵام ئه‌م بریاره، زه‌ربه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان و ناوچه داگیركراوه‌كان ده‌دات، به‌وه‌ی ئه‌م ئه‌مری واقیعه قبوڵ ده‌كات، بۆیه پارتی له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و نه‌ته‌وه‌ی به‌ناچاری به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی هه‌ڵبژاردوو پشتی له 13 كورسی كردووه”.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه له‌ئێستادا 153 هه‌زار كه‌س له هه‌ولێر ئاواره‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له كه‌ركووك ئه‌وه‌ی به‌لای پارتی دابروات ده‌ستگیر ده‌كرێت، كه ناوێرێت ده‌نگ بدات به پارتی چونكه له‌لایان حشدی شه‌عبیه‌وه، به‌دوای ئه‌وانه داده‌گه‌رێن كه سه‌ر به پارتی یان هاواداری پارتین، بۆیه ئه‌سته‌مه پارتی ئه‌م دۆخه قبوڵ بكات، هه‌روه‌ها له‌ئێستادا هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه، ئه‌وه‌ی به‌شداری ریفراندۆمیشی كردووه له ده‌وامی فه‌رمی ده‌ربكرێت”.