حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشترین چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ عێراق كۆنفیدراڵیه
له‌وتارێكی دا كه له‌رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فەرەنسی بڵاوکراوتەوە به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت” باشترین سیستەم بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکانی عێراق بوونی سیستەمێکی کۆنفیدراڵییە و ده‌شلێـ”سەرلەنوێ بوونیادنانەوەی سیستەمی سیاسی لە دوای ساڵی 2003 لە عێراق بەهۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی تائیفی شکستیهێناوە”.
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی، ئەگەر حکومەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیانەوێت کورد بەشێک بێت لە عێراق ئەوا دەبێت ئەو بارودۆخەی ئێستای عێراق گۆڕانکاری بەسەردابێت.
راشیگەیاند، دەکرێت سیستەمی ئێستای عێراق ببێتە سیستەمێکی کۆنفیدراڵی. ئاماژەی بەوەشدا، نکۆڵیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان پاشەڕوژێکی خراپی دەبێت.