كورد بایكۆتی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕیاری كۆتاییانداو به‌شداری دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناكه‌ن تائه‌وكاته پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی 2018ی عیراق زیاد ده‌كرێت.
(ئارێز عه‌بدوڵڵا) سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌په‌یجی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ
15ی 1ی 2018، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان بڕیارماندا سبه‌ی به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌كه‌ین كه تایبه‌ته به‌بودجه‌ی 2018.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌شڵێت”تا ئه‌و كاته‌ی به‌شی هه‌رێم زیاد نه‌كرێ و داخوازیه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن ئێمه‌ش هه‌ر سورده‌بین له‌سه‌ر یهكههوڵوێستی و بڕیاری خۆمان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه تائێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماده‌نییه ده‌ستكاری پشكی هه‌رێم بكات و داخوازی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌به‌رچاوبگرێت.