یەکێتی هاوشێوه‌ی پارتی به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ بەشداری ھەڵبژاردنەکان دەکات
دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كورددستان بڕیاری كۆتایی لەبارەی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌دات كه به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات ،ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بریاره‌ی پارتی له‌وه‌وه هات كه بەهۆی ئەوەی لایەنە كوردستانییەكان نەگەیشتنە رێككەوتن كە پێكەوە بە لیستێك بەشداری هەڵبژاردنەكانی عیراق بكەین، بۆیە پارتی ووریاریدا كه بەتەنیا بەشداری لەهەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقدا بكات .
هاوشێوه‌ی بریاره‌كه‌ی پارتی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت ” دوای ئه‌وه‌ی قسه‌مان لەگەڵ کادرو ئەندامانی یەکێتییش کردووە، بەلیستی سەربەخۆو یەک پەیامی سەربەخۆ بەشداری دەکەین”.
(لەتیف شێخ عومەر) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند:” زۆربەی زۆری کادرو ئەندامان و سەرکردایەتی یەکێتی، لەگەڵئەوەدان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم، یەکێتی بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری پرۆسەکە بکات و یەک گوتاری سەربەخۆی یەکێتیانەی ھەبێت، تا بتوانێت سیاسەت و بۆچوون و ئامانج و پەیامەکانی بەخەڵکی کوردستان بگەیەنێت و لەسەر ئەو بنەمایەش دەنگ بۆ خۆی کۆبکاتەوە، تاوەکو سەرلەنوێ یەکێتی چانسی خۆی لەگەڵ خەڵکی کوردستان بۆ ئایندە تاقیبکاتەوە.
هه‌روه‌ها ( له‌تیف شێخ عومه‌ر ) وتیشی:” یەکێتی دەیەوێت سیاسەتە نوێیەکانی بۆ ئایندەی کوردستان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ خەڵکی کوردستان ڕوونبکاتەوە، لەسەر ئەو بنەمایەش، پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ ھاوڵاتیان و دەنگدەرانی کوردستانی بنیاد بنێتەوە”.