كوردسات و گه‌لی كوردستان ده‌ستیان به‌تاڵه بۆ له‌تیف حاجی فه‌ره‌ج
خواكوڕك
رۆژی سێ شه‌ممه 13/9/2016 له‌تیف حاجی فه‌ره‌ج ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، به‌هۆی رووداوێكی له‌ناكاو گیانی له‌ده‌ستدا، و وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ده‌ڵێت، به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه بووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نه كه‌هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی مافی مرۆڤیش بوو له ئه‌نجومه‌ن، دووه‌م رۆژی جه‌ژن له رووداوێكی له‌ناكاو گیان له‌ده‌ست ده‌دات و میدیاكانی یه‌كێتیش هیچ رێوشوێنێكیان به‌و بۆنه‌وه نه‌گرتۆته‌به‌ر، چاودێرانی سیاسیش ده‌ڵێن، به‌هۆی باڵ باڵێنی حزبیهوهیه.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه كه‌ناڵه‌كانی كوردسات و گه‌لی كوردستان به‌جۆرێك له‌لایه‌ن باڵێكی یه‌كێتیه‌وه قۆرخكراون، ته‌نانه‌ت له بۆنه‌ی مردن و كاره‌ساته‌كانیش ماته‌می و پرسه بۆ باڵه‌كه‌ی دیكه‌ی یه‌كێتی ناگێڕن، هه‌وه‌رها ده‌شڵێن، ئه‌م جۆره له ئه‌ده‌بیاته‌ی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ئه‌م دوو كه‌ناڵه به‌ته‌واوی زیانی به‌ناوبانگ و رابردوویان گه‌یاندووه.
له‌تیف حاجی فه‌ره‌ج كه كه‌سێكی نزیك بووه له د.به‌رهه‌م ساڵح، به‌ته‌واوی بۆنه‌ی مردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆر له میدیاكانی یه‌كێتی به‌تایبه‌ت هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردسات و گه‌لی كوردستان، پشگوێ خراوه و هیچ گرنگیه‌كی پێنه‌دراوه.