يه‌كگرتوو له‌ حكومه‌ت پاشه‌كشه‌ى كرد

كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كگرتوو له‌ باره‌ى مانه‌وه‌ و كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت كۆتايهات و سه‌لاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا بڕياره‌كه‌ى يه‌كگرتوو ئاشكرا ده‌كات.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا سه‌لاحه‌دين به‌هادين رايگه‌ياند، “به‌ كۆى ده‌نگى سه‌ركردايه‌تى يه‌كگرتوو بڕيار درا، له‌ حكومه‌ت بكشێينه‌وه”‌.

گوتيشى: “ئێمه‌ دژى حكومه‌ت نيين و نامانه‌وێت حكومه‌ت بڕووخێت و بۆشايى ئه‌منى درووست بێت”.

هه‌روه‌ها گوتى: “مانه‌وه‌مان له‌ حكومه‌ت ببوه‌ سه‌رچاوه‌ى ئيحراجبوونمان له‌ناو گه‌ل و خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانى خۆشمان”.

Back to top button