کۆمسیۆن ناوی هاوپەیمانێتییەکان بۆ ههڵبژاردن ئاشكراكرد
کۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق، ژمارەی هاوپەیمانێتییەکانی ئاشکراکرد و رایگهیاند: ئەنجومەنی کۆمسیاران هاوپەیمانیێتی سهرجهم لایهنهكانی پەسەند کردووە.
(ریاز بەدران) سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنهكانی کۆمسیۆن له عێراق رایگهیاند:” ٢٧ هاوپەیمانی لە نێوان ١٤٣ پێکهاتەی سیاسی تۆمارکراوە، ئەوانەشی تائێستا لە هاوپەیمانێتییەکان بەشدارنەبوون، دەتوانن بەشێوەی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن”.
سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردنهكان كۆمسیۆن داواشی لە لیست و هاوپەیمانێتییەکان کرد لیستی کاندیدەکانیان لە ماوەی دیاریکراو پێشکەش بکەن، کە لە رۆژی 4ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و لە رۆژی ١٠ی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت.
جێگهی باسه، بەگوێرەی لیستەکە یەکێتی و پارتی و شیوعی هاوپەیمانیێتییەکیان بەناوی (لیستی ئاشتی کوردستانی) تۆمار کردووە.