وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتوو به نا بهدڵــــی ماڵئاوای له حكومه‌ت ده‌كه‌ن
پاش ئه‌وه‌ی به‌كۆی ده‌نگی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان بڕیاری كشانه‌وه‌یان له كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم دا، بڕیاره ئەمڕۆ وەزیرەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ماڵئاوایی لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان بكه‌ن.”
به‌پێی زانیارییه‌كانی، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 17/1/2018 ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و چارەسەركردنی قەیرانەكان و دوایین پێشھاتەكان لە پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا، بە تایبەت دوای سەردانكردنی شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و دواتریش شاندی بەغدا بۆ ھەولێر تاوتوێ بكرێن، له‌و نێوه‌نده‌شدا بڕیاره وه‌زیره‌كانی نێو كابینه‌ی هه‌شته‌م له پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامی له كۆبونه‌وه‌كه ئاماده‌ده‌بن و ماڵئاوای له حكومه‌ت و پۆسته‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، خاوەنی ھەریەك لە وەزارەتەكانی كار‌و و كاروباری كۆمەڵایەتی، كارەبا، وەزارەتی ھەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش بە وەكالەت بەڕێوە دەبات. ھەروەھا پۆستی سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە لە كابینەی ھەشتەمی حكومەت دراوە بە یەكگرتوو، بڕیارە ئەمرۆ لە ھەموو وەزارەت و دەستەكەش بكشێتەوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ.” به‌شێك له وه‌زیره‌كان و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ كشانه‌وه نه‌بوون له حكومه‌ت، له دواین گوتاریشیدا مه‌ولود باوه‌مراد، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌زیری گواستنه‌وه گه‌یاندن گوتبووی.” خۆ پرۆژه‌ی یه‌كگرتوو بۆ كشانه‌وه له حكومه‌ت محه‌له‌بی نیه راسته‌وخۆ جێ به‌جێبكرێت.”