ده‌میرتاش دادگایی ده‌كرێت
بۆ جاریكی تر ئه‌مڕۆ (سڵاح دین ده‌میرتاش) یه‌كێك له هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره ده‌چیته‌وه به‌رده‌م دادگا و له‌سه‌ر دوو تۆمه‌ت دادگایی ده‌كرێت.”
به‌پێی زانیارییه هه‌واڵییه‌كانی توركیا.” ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/1/2018 جارێكی تر له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه (سڵاح دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ده‌برێته‌وه به‌رده‌م دادگا له ئه‌نقه‌ره و به دوو تۆمه‌ت لێ پرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و له ئێستاشدا (دەمیرتاش) لە زیندانی ئەدرنەوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانێكی تر لە ئەنقەرە”.
ڕۆژی 12ی كانونی دووەمیش دەمیرتاش لەبەردەم دادگا وتەی لێوەرگیرا.
دەمیرتاش ڕۆژی 4ی تشرینی یەكەمی ساڵی 2016 لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە دەسگیركراوەو لەكاتی دەسگیركردنیشی تاوەكو ئێستا، چەندینجار دادگایی كراوەو وتەی لێوەرگیراوە.
ڕۆژی 4ی كانونی دووەمی ئەمساڵیش سەڵاحەدین دەمیرتاش بە فەرمی رایگەیاند “خۆی بۆ پۆستی هاوسەرۆكی هەدەپە كاندید ناكاتەوە، كەوا بڕیارە ئەو حزبە ڕۆژی 11شوباتی ئەمساڵ سێیەمین كۆنگرەی ئاسایی خۆی ببەستێت”.