ئێران هێزێكی یەكێتی جوڵاندووە
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە هێزێكی یەكێتی سەر بە سكرتاریەتی تاڵەبانی لەژێر فەرمانی ئێران جوڵەی پێكراوە بۆ دەوروو بەری كەركووك، ئەم هەواڵەش بە ئەمریكیەكان راگەیاندراوە.
میدیاكانی یەكێتی و گۆڕان هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە، هێزێكی پارتی بۆ كەركووك جوڵەی پێكراوە، بەڵام یەكێتی رێگری لێكردووە، بەگوێرەی سەرچاوەی زانیاریەكان یەكێتی جوڵەی بەهێزێك كردووە بۆ كەركووك و لەناوەخۆی یەكێتی دا كێشە لەسەر ئەو هێزە دروست بووە، بۆیە داخڵی ناو كەركووك نەبوونە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار لە كەركووك كە نەیوست ناوی ئاشكرا بكرێت دەلێت یەكێتی جوڵەی بەهێزێك كردووە بۆ كەركووك، بەڵام لەبەر كێشەی ناوەخۆی ئەو حزبە هێزەكە داخڵی ناو كەركووك نەبووە لەدەوروبەری كەركووك جێگیر كراوە و میدیاكانی یەكێتی و گۆڕان وەك پیشەی هەمیشەیان قەشمەری بە لایانگران و خەڵكی خۆیان دەكەن.
لیوا بەختیار بابان، فەرماندەی پۆلیسی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە بە رووداوی راگەیاندووە “ئەو هەواڵە لە هەندێک میدیا بڵاوکراوەتەوە، گوایە هێزێکی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان، ئەمشەو رەوانەی ناوچەی ئاڤانەو دوبز کراوە، بەڵام لەلایەن هێزێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە رێگری لێکراوە، من ئاگاداری هەموو لایەک دەکەم ئەم هەواڵە دوور و نزیک بنەمای نییە و درۆیەکی شاخدارە”.