كۆمپانیایی شیفرۆن بهبێ رهزامهندی عێراق دهگهڕێتهوه كوردستان
كۆمپانیای شێڤرۆن بۆ نهوت، بڕیاریدا بگەڕێتەوەو ههرێمی كوردستان و دەست بە كارەكانی لە كێڵگە نەوتییەكان بكاتەوە.”
كۆمپانیای شێڤرۆن گروپ بۆ نهوت له پێگهی فهرمی خۆی رایگهیاندوه.” كه دەگەڕێنەوە بۆ كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و فەرمانبەری خۆیان دەنێرن بۆ بەدواداگەڕانی نەوت و گاز لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستاندا، له ئێستاشدا هەموو ڕێكارێكی پێویست گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی كار لەو شوێنانە بكەین، كە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەری ڕێك كەوتوون.
كۆمپانیای شێڤرۆن گروپ، كە كۆمپانیایەكی ئەمریكیەو بارەگاكەی لە شاری (سان ڕامۆن) ی كالیفۆرنیایەو لە (180) وڵاتی جیهاندا كاری وەبەرهێنان دەكات، مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە كاتی هێرشی هێزەكانی عێراق بۆ سەر كەركوك كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان ڕاگرت، ئێستا كۆمپانیاكە دەڵێ، دەست دەكەنەوە بە كارەكانیان و دەگەڕێنەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی (فۆكس بزنس نێتوۆرك)، وتەبێژی كۆمپانیای شێڤرۆن گروپ ڕایگەیاندووە، بەم نزیكانە كۆمپانیاكەیان دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.
ئهوهی شیاوی گوتن بێ.” كه كۆمپانیاكە گرێبەستی لەگەڵ حكومەتی هەرێم هەیە كە لەو شوێنانە كاری بەدواداگەڕانی نەوت و گاز بكات، كە لە ساڵی (2012) ەوە ئەو شوێنانە بە جێگیری لە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی كوردستاندان.
بە پێی ههواڵهكه بێت كه پێگەكە بڵاوی كردۆتهوه.” تا ئێستا حكومەتی هەرێم هێشتا هیچ كۆمێنێتێكی لەسەر گەڕانەوەی شێڤرۆن نەداوەو گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقیش بێئاگایی لە گەڕانەوەی شێڤرۆن گروپ بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوە، كە ئەو زانیاری لەو بابەتەوە لەبەردەست نییە.
پێگەكە ئەوەیشی نووسیوە، كە لەگەڵ ئەوەی بەغدا ڕەزامەندی نەبووە، بەڵام هەرێمی كوردستان گرێبەستی لەگەڵ كۆمەڵێك كۆمپانیای گەورە هەیە، لەوانە شێڤرۆن گروپ، ئێكسۆن مۆبیل، ڕۆزنەفت و چەندانی دیكە، كۆمپانیاكە لە كێڵگەكانی سارتاو قەرەداخ لە هەرێمی كوردستان پشكی هەیە.