شاندێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر پێشنیاری عه‌بادی بۆ ناردنی مووچه ده‌چنه به‌غدا
ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی تر شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات له باره‌ی پرسی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه.”
له ماوه‌ی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو جار لیستی مووچەی هه‌ردوو وەزارەتی (تەندروستی و پەروەردەی) ڕەوانەی بەغدا كردووە، بەمەبەستی رەوانەكردنی مووچەی مووچەخۆران، بەڵام تاكو ئێستا هیچ نەبووە، بۆ جاری سێیەمیش داوای كردووە شاندەكەی هەرێم بچنەوە بەغدا.
دوای چەندین جار سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لیستی مووچەخۆرانی دوان لە وەزارەتەكانی هەرێمی كوردستانی كرد، بەڵام بە بیانووی بچووك بچووك، هێشتا ئەنجامی نەبووە، شاندی هەرێمی كوردستان لە هەردوو وەزارەتەكە دووجار سەردانی بەغدایان كرد بۆ هەمان مەبەست، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە هەرێمی كوردستان كردۆتەوە شاندەكەی هەرێمی كوردستان بۆ جاری سێیەم سەردانی بەغدا بكەن و له‌و باره‌شه‌وه (یوسف سورچی) بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی پەروەدەو فێركردنی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندوه.” كه بڕیار وایە ئەمڕۆ چوارشەممە 17/1/2018 بۆ جاری سێیەم سەردانی بەغدا بكەن، ئەمجارە بەغدا خۆی داوای كردووە سەردانیان بكەین.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه.”كە ڕاستییەكەی لە ئیستادا بەرچاویان ڕوون نییەو نازانین بۆچی مەبەستێكە، دوای سەردانەكەیان ئەنجامی سەردانەكە ئاشكرا دەكەن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” شانه‌ده‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن پێكهاتووە لە ئەندامانی وەزارەتەكانی پەروەردەو فێركردن، تەندروستی، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلان دانان.