مۆرینهۆ دوا بڕیاری خۆیدا

خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد لە بریاری نوێ كردنەوەی بۆندەكەی نزیكبۆتەوە و له‌ ئێستاشدا سه‌رقاڵی ئه‌ركه‌كانیه‌تی.”

رۆژنامەی تێلگرافی بەریتانی له‌و باره‌وه‌ له‌ هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندوه‌.” خۆزێ مۆرینهۆ لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ ئەوەی بۆندەكەی تا سێ ساڵی دیكە نوێ بكاتەوە”.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ ” بۆندەكەی مۆرینهۆ لەكۆتایی وەرزی داهاتوو كۆتایی پێدێت ، بۆیە تیپەكە دەیەوێت بۆندەكە تا ساڵی (2021) نوێ بكاتەوە”.

بەپێی ناوەرۆكی هەواڵەكەی تێلگراف بێت.” مۆرینهۆ و مانچستەر یونایتد گەیشتوونەتە رێككەوتن و تەنها راگەیاندنی نوێكردنەوەی بۆندەكە ماوە”.

Back to top button