گوته‌بێژی یه‌كێتی: به‌رهه‌م ساڵح ئێستا ڕووبعێکی ئەوکاتەی پێ ناکرێت كه سه‌رۆك حكومه‌ت بوو
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له لێدوانێكی دا رایده‌گه‌ێنێت”حزبەکەی بە لیستی سەربەخۆ بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات و راشی ده‌گه‌ێنێت”ئەگەر کورد لیستی هاوبەشی نەبێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەوا بەشێکی دەنگی کوردان دەفەوتێ، ”لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوودا زیاتر لە 22 ھەزار دەنگی کورد فەوتا”.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له‌باره‌ی لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح رایده‌گه‌ێنێت”بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری تازە نییە و پێشتر تاقی کراوەتەوە، لە سەردەمی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە ”پارەیەکی خەیاڵی لە ھەرێمی کوردستان ھەبوو، بۆیە بەرھەم ساڵح لەوکاتەدا چی کردبێت، ئێستا ڕووبعێکی ئەوکاتەی پێ ناکرێت”.
هه‌روه‌ها سه‌عدی پیره ده‌شلێـ”کە حزبەکەی لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بە لیستێکی سەربەخۆش بەشداریی هەڵبژاردنەکە دەکات، کە بڕیارە رۆژی 12/5/2018 لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی ئاماژەی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و رایگەیاند، تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە و پێویستە لایەنە سیاسییەکان بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن، هه‌روه‌ها پێشی وایه، هیچ کەسێک ناتوانێ پێشبینیی دەنگەکانی حزبەکان بکات لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەندێک لایەن بە بۆچوونی خۆیان، باسی دەنگەکانی یەکێتی دەکەن“.