پزیشکەکەی ترەمپ لەسەر باری دەرونی سەرۆک هاتە دەنگ

 
دوای چەندین جار پرسیارو گومانی ڕۆژنامەنوس و لێکۆڵەرانی سیاسی دەربارەی دۆخی دەرونی و عەقڵی ترەمپ بە هۆی خراپی هەڵسوکەوت و لێدوانەکانی،دواجار پزیشکەکەی سەرۆک هاتە دەنگ.
 
د.جانسۆن پزیشکی تایبەتی کۆشکی سپی هاتە دەنگ و کۆتایی بەو پرسە هێناو ڕایگەیاند باری هزری و دەرونی تڕەمپ زۆر باشەو لەسەرجەم پشکنینەکان کە ئەنجامدراون هیچ گرفتێک نەدۆزراوەتەوە.
 
دوای بڵاوکردنەوەی کتێبێک لە لایەن مایک وۆڵف بەناوی ئاگرو تووڕەیی لەسەر ترەمپ دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە تڕەمپ گرفتی عەقڵی و دەروونی هەیە بەڵام پشکنینەکان کۆتاییان بەو پرسە هێنا.
Back to top button