فاروق ره‌فیق: به‌رهه‌م ساڵح گوتی حه‌زم ده‌كرد كورد نه‌بوومایه
له كتێكی مالێكی لێكترازاو و وژدانێكی بیمار دا فاروق ره‌فیق توێژه‌ری بواری فه‌لسه‌فه، نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت، كه به‌رهه‌م ساڵح له ساڵی 1993 له شاری ئۆتاوای كه‌نه‌دا دا به له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كاندا، گوتوویه‌تی، حه‌زم ده‌كرد كورد نه‌بوومایه”.
له كتێبی “ماڵێکی لێکترازاو و وژدانێکی بیمار” لاپەرە ٦٤ و ٦٥ باس لەو بێزبوونەوە دەکات كه به‌كورد هه‌یه‌تی، له په‌راوێزی لاپهرهكهدا (فارووق رەفیق) ده‌شنووسێـ،
له په‌راوێزی لاپهرهكهدا دهنووسێـ” لێپرسراوێكی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه مه‌به‌ستی به‌رهه‌م ساڵحه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كورده‌كانی نیشته‌جێی ئۆتاوا له كه‌نه‌دا له ساڵی 1993دا گووتی” حه‌زم ده‌كرد كورد نه‌بوومایه، چی بكه‌م به‌كوردی خه‌لق بوومه” حه‌زم ده‌كرد ئه‌مریكی بوومایه” هه‌روه‌ها فاروق ره‌فیق ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌و كتێبه‌ی نووسیوه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” له‌و دانیستنهدا كۆمه‌ڵێك كورد و به‌تایبه‌تی سكاكیهكان ناره‌زایه‌تی دروست بووه، دڵگرانی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌و بۆچوونه ده‌ربڕی”.