زیاتر لە 460 كەس لە هەرێم بە پلەی تایبەت خانەنشین كراون و ئه‌و پلهیهشیان نه‌بینیوه
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، رایدهگهێنێت، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو لێكۆلینه‌وه له 368 دۆسیە كراوە و 128 دۆسیەیان چوونەته دادگا و 36 یان یەكلا كراوەتەوە” هاوكات ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕوو “زیاتر لە 460 كەس لە هەرێم بە پلەی تایبەت خانەنشین كراون و ئەو پلەیهشیان نەبینیوە”.
له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ر به ده‌زگایی زانیاری یه‌كێتی” سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان،
له‌باره‌ی ده‌رچونی لێبوردنی گشتی‌و سودمه‌ندبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباركراون، گوتی “بەر لەدەرچوونی یاسای لێبوردنی گشتی بۆچوونی خۆمان گەیاندە پەرلەمان‌و لیژنە پەیوەندارەكان، دیارە بە سوپاسەوە گوێیان لە تێبینییەكانی ئێمە گرت، بەجۆریك ئەوانەی تاوانی گەندەڵییان ئەنجام داوە بەدەر دەكرێن لەو یاسایە و لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە، ئەمەش خاڵێكی باشە بۆ ئەوەی پڕۆسەی دادگاییكردن و سزادانی گەندەڵكاران نەكەوێتە بەر لێبوردنی گشتی”.
پێشتر خواكوڕك به‌به‌ڵگه‌وه چه‌ندین دۆسیه‌ی بڵاو كرده‌وه كه تێدا خهڵێكێكی سه‌ر به‌حزبی و به‌تایبه‌تی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی، بهپڵهی باڵای جۆڕاو جۆڕ خانه‌نشین كراوه، كه بۆ یه‌ك رۆژیش كاریان له‌و پله و پۆسته‌دا نه‌كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر ناوی زیاتر له 81 وه‌زیر كه‌زۆربه‌یان سه‌ر به گۆڕان و یه‌كێتین، به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 404 خاتوو به عه‌قید و عه‌مید خانه‌نشین كراوه، جگه له سه‌رجه‌م كارمه‌ندا و رێكخستنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی پاره‌یان وه‌رده‌گرت”.