سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له سیاسه‌تمه‌داری عێراقی عززه‌ت شابه‌نده‌ر كرد
به‌پێی راگه‌یاندراوێك كه ئه‌مرۆ 17ی 1ی 2018 بڵاو كرایه‌وه، له سه‌لاحه‌دین، سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له كه‌سایه‌تی سیاسی و رۆشه‌نبیری عێراقی ” عیززه‌ت شابه‌نده‌ر كرد، له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دواڕۆژی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، كه له‌و دیداره‌دا، بیروڕا لەبارەی ئاییندەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق، ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا عززەت شابەندەر، كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه سیاسییه عێراقییه ناسراوه‌كان، جەختی لە ڕۆڵی یەكلاكەرەوە و پێگەی سەرۆك بارزانی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی پڕۆسە و هاوكێشەكانی عێراقدا كردووە و تەئكیدیشی لە ویستی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ فراوانكردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هەروەها پێگە و كاریگەریی هەرێمی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق، كردەوە.