بەبەڵگەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری خانەنشینیش دەرچوو
بەڵگە:
بەپێی نووسراوێك كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ 11ی 11ی 2010 كە واژووی بایز سعید محمەدی لەسەرە، كۆمەڵێك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە پڵەی وەزیر خانەنیشن بوونە، كە لەناو ئەو كۆمەڵە بەرپرسەی یەكێتی ناوی بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسۆنی یەكێتی هەیە كە بە پلەی وەزیر خانەنیشن بووە.
وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە وەزارەتی دارای بریار داوە كە ئەو بەرێزانە بەپلەی وەزیری خانەنیشن بكرێت، لەرۆژی دەرچوونی ئەو فەرمانە جێبەجێ دەكرێت. كە سەرەتا بەناوی محمەد وەسمان حسین دەست پێدەكات و بەناوی د. پێشرەو شرف نورەدین كۆتای دێت.
وەك لە نووسراوەكە دا هاتووە ناوی بێگەرد دڵشاد تالەبانی كە سەرۆكی فراكسۆنی یەكێتیە لە پەرلەمانی كوردستان و بە پلەی وەزیر خانەنیشینە، ئەمە لەكاتێدایە كە ناوبرا لەهیچ كابینەیەكی حكومەتدا وەزیر نەبووە، ئەمە لەكاتێكدایە كە ناوبراو لەماوەی رابردوو زۆرترین لێدوانی لەبارەی چاكسازی و گەندەڵی هەبووە.