ئەندامە كوردەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك پاسەوان و وەستاندنی ئۆتۆمبێلیان لە نێو بینای پارێزگا لێ‌ قەدەغەكرا

دوای ئەوەی كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی داگیركرا, دۆخێكی سەربازی توند بۆ جێبەجێكردنی تەعریب و وەدەر نانی كورد لە شارەكەدا دەگوزەرێت, جگە لەوە بەبەردەوامی سوكایەتی بە بەرپرسانی كورد لەو شارە دەكرێت.
كاكەڕەش سدیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، ئەمڕۆ نەیانهێشتوە پاسەوانەكانیان و تەنانەت ئۆتۆمبێلەكانیشیان ببەنە گەراجی بینای پارێزگاوە.
وتیشی “شاندی میوان دانیشتن لەگەڵ هەردوو لیستی توركمانی و عەرەبی دەكات، تەنها كوردیان بانگهێشت نەكردوە بۆ دانیشتنەكان، پێدەچێت بۆ دابەشكردنی پۆستەكان لە كەركوك بە رێژەی 32% بێت یاخود بۆ تاووتوێكردنی پرسی هەڵبژاردن بێت، بەڵام ئەوە هەمووی دەنگۆیە”.
خواكوڕك زانیوەتی ئەمڕۆ رێ نەدراوە هیچ دەزگایەكی راگەیاندن بچێتە نێو بینای پارێزگای كەركوك، تائێستاش هیچ لایەنێكی توركمانی و عەرەبی، ناوی ئەندامانی شاندەكە و هۆكاری سەردانەكەیان بۆ كەركوك لەمكاتەدا ئاشكرا نەكردوە.

Back to top button