بەڵگە.. بە ماددەی كوشتن, بڕیاری دەستگیركردن بۆ ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەرچوو

دوای ئەوەی بە هۆی خۆپیشاندان و تەقەی پاسەوانانی مەلبەندی یەكێتی لە كۆیەكەسێك كوژراو چەند كەسێك بریندار بوون, دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە بڕیاری دەستگیر كردنی بۆ ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ماددەی 406 دەركردوە .
بەپێی ئەو بەڵگەی دەست (خواكوڕك) كەتووە , لە بەرواری 3/1/2018 دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە یاداشتی دەستگیر كردنی ئاراستەی گشت ئەندامانی بەرزەفتی دادوەری و ئەندامانی پۆلیس كردوە .
لەو بەڵگە هاتووە ” ئێوە ڕێگەتان پێداروە و لەسەرتانە ئەم تۆمەتبارە بەناوی ” ڕەهبەر سید برایم ” بیگرن وبیدەن بە دادگاكەمان , چونكە لە بنكەی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە “.
وەك لەبەڵگەكە هاتووە , جۆری تاوان و ماددەی یاسایی “406” بڕیارەكەی بۆ دەركراوە “.
ماددەی 406 لەیاساسی سزادانی عیراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969  بریتی یە لە كوشتنی دەست ئەنقەس(بەرنامە داڕێژراوە) ..
Back to top button