پاپای ڤاتیكان ترسی له‌ هه‌لگیرساندنی جه‌نگی ئه‌تۆمی هه‌یه‌

پاپای ڤاتیكان مەترسیی خۆی لە سەر ڕوودانی جەنگی ئەتۆمیی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد تەنها یەك ڕووداو بەسە بۆ سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمیی.

(پاپا فڕەنسیس) پاپای ڤاتیكان لەكاتی گەشتی لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە بەرەو سانتیاگۆی پایتەختی چیلی ووتی: بەڕاستی دەترسم لە هەڵگیرسانی جەنگی ناوەكیی و جیهان ئێستا زۆر نزیكە لەو مەترسییەوە.

(پاپا فڕەنسیس) لەوەڵامی ڕۆژنامەنووساندا سەبارەت بە ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمیی، وتی:” بەڵێ لە ڕاستیدا من ترسم هەیە، ئێمە لەلێواری ڕوودانیداین”.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد:” تەنها یەك ڕووداو بەسە بۆ سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمیی، دۆخەكە ڕوو لە داڕووخانە، بۆیە پێویستە سەرجەم چەكە ئەتۆمییەكان لەناوببرێن”.

Back to top button