بەرپرسی میلیشیای عەسائیب ئەهل حەق و هاوكارێكی لە خورماتوو دەستگیر كران
دوای ئەوە هێزی عێراقی بە ناوی هێڤی فیدراڵ نێردرایە خورماتوو لەلایەن ئەو هێزە فیدڕاڵییەی كە لە بەغداوە بۆ خورماتوو نێردرا، بەرپرسی میلیشیاكانی عەسائیب ئەهل حەق (بەسەرۆكایەتی قەیس خزعەلی) و هاوكارێكی دەستگیر كران.
محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی خورماتوو، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە (فەیسبووك) ڕای گەیاند: “بەپێی سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو (حەسەن كەریم) بەرپرسی میلیشیای عەسائیب ئەهل حەق، دەستگیر كرا”.
ئاماژەی بەوەشداوە، كە هاوكات، هاوكارێكی بەناوی (سەمیر كەمال) كە بەدەستە ڕاستی بەرپرسەكە دادەنرێت، لەلایەن هێزێكی وەڵامدانەوەی خێراوە كە چەند ڕۆژێكە گەیشتوونەتە شاری خورماتوو، دەستگیر كرا.
لەدوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكۆتبەری 2017، كە شارە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە داگیر كران، میلیشیاكانی توركمان سەدان ماڵی كوردیان تاڵان كرد و تەقاندەوە.