یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ وه‌ستێندرا و میسی تاوانباری سه‌ره‌كیه‌

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ وه‌ستێندرا و ئیسپانیۆل له‌ جامی شای ئیسپانیا تووشی شۆكی كرد و میسیش تاوانباری سه‌ره‌كی یارییه‌كه‌ بوو كه‌ لێدانی سزای گۆل نه‌كرد.”

لە جامی شای ئیسپانیاو لە یاری چوونی قۆناغی هەشت، یانەی بەرشەلۆنە ١-٠ بە ئیسپانیۆل دۆراو دوای یاریەکەش راهێنەری بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردی بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو هۆکاری شکستەکەی ئاشکرا کرد.

ڤاڵڤێردی رایگەیاند.” ئێمە دەستمان بەسەر یاریەکە گرتبوو، بەڵام لەدەستدانی لێدانە سزاکە یانەی ئیسپانیۆلی گەڕاندەوە بۆ دۆخی یاریەکەو لە تەنها هێرشێکدا گۆڵیان تۆمارکرد، ئێمە بەشێوەیەکی باش بەرگریمان کرد، سەرکەوتووبووین لە هێڵی بەرگری، لۆپێز سەرکەوتووبوو لە گەڕانەوەی لێدانە سزاکە،  من پیرۆزبایی لە ئیسپانیۆل دەکەم،بەڵام ئێستا چاوەڕوانیان دەکەین لە یاریگای کامپ نۆ.
گوتیشی من سەرسامبووم بە تیپەکەم چوونکە کەسایەتی قەیرانمان هەیە لە یاریگایەکی زەحمەتداو سەرنجڕاکێشدا جەنگاین، من تیپەکەی خۆمم خۆش دەوێت، ئەوان باش  یارییان کردوو هەوڵیان دا بە سەر ناڕەحەتیەکاندا زاڵبن.

لە کۆتایدا رایگەیاند.” هیوادارم لە هەفتەی داهاتوو هاندەران هانمان بدەن ، چوونکە یاریەکی نایاب دەبێت، هاندانی ئەوان  یارمەتی گەڕانەوەمان بۆ دەدات.

Back to top button