ریال مهدرید خۆی یهكلا كردهوه له واژۆكردنی یهكهمین گرێبهستی گهوره
بۆ زیاتر بەهێزکردنهوهی هێڵی پێشی یانەکە، ئیدارەی ریاڵ مەدرید بڕیاری کڕینی هێرشبەرێکی نوێی داوەو لە هاوینی داهاتوو بەرەسمی ئەو کارە دەکات.”
پێگەی بێرنابیۆ دیجیتاڵ بڵاوی کردۆتەوە.” كه یانەی ریاڵ مەدرید زۆر بە بەهێزی دەچێتە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانەوەو بڕیاری کڕینی یاریزانێکی هێرشبەری داوەو زەحمەتیشە کەریم بنزیمە لە یانەکە بمێنێتەوەو مانەوەی بە زەحمەت زانیوە.
ئەمە لە کاتێکدایە رەخنەیەکی زۆر لە کەریم بنزیمەو هێڵی پێشەوەی یانەی ریاڵ مەدرید دەگیرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە گۆڕانکاری لەو هێڵەدا بکات و بنزیمەش دووربخاتەوە.
ئهو یاریزانانهی پێشبینی دهكریت ریال بۆندیان لهگهڵ واژۆ بكات بریتین له:- ئیكاردی-نیمار