پارتی بهشداری ههڵبژاردنهكان دهكهین و بایكۆتی ناكهین
بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان له بارهی بهشداریكردنی پارتی له پارێزگای نهینهوا رایدهگهێنێت.” حزبەکەی تەنها لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق ناکات و لە پارێزگای نەینەوا بەشداری هەڵبژاردن دهكات.”
لهو بارهوه (خەسرەو گۆران) بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگهیاندوه.” كه ئێمە بڕیاری بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنمان تەنیا بۆ سنووری ھەردوو پارێزگای کەرکووک و سەلاحەدین دەرکردووە و پارتی بەشداریی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە سنووری پارێزگای نەینەوا و قەزای شنگال و مەخمووردا دەکات، تا ئێستاش بڕیاری بایکۆتمان بۆ پارێزگای نەینەوا نەداوە و بەشداری دەکەین.”
بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، ئهوهشی دووپاتكردهوه.” كه لە هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراقدا، لە سنووری پارێزگای نەینەوا کورد ٨ کورسی پەرلەمانی هێناوە، کە ٦ کورسییان بەر پارتی کەوتووە.
ئهوهی شیاوی باسه.” له 15/1/2018 ئهنجوومهنی سهركردایهتی كهركوك-گهرمیانی پارتی بڕیاریدا بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، داواشی لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە کردووە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەن بههۆكاری ئهوهی كه پارتی دان نانێت به داگیركاری ئهو ناوچانه و پێی وایه ههڵبژاردن هیچ لهوێ ناگۆڕێ.