یانهی چێڵسی به زهحمهت سهركهوتوونی بهدهستهێنا
لەمیانی یارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی (64)ی جامی یەكێتی یانەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی چێڵسی و نۆرویچ سیتی رووبەرووی یەكتربوونەوە”.
لەیارییەكی ماراسۆنیشدا یانەی چێڵسی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە خاڵی سزا سەركەوتنی تۆماركرد، لەسەرەتادا (میچی باچوای) گۆڵی یەكەمی یانەی چێڵسی تۆماركرد ، بەڵام لەدوا چركەكانی یارییهكه (جەمال لێوس) گۆڵ یەكسانبوونی تۆماركرد ، لەكاتی زیادكراویشدا ئەنجامەكە وەك خۆی مایەوە و بە لێدانی یەكلاكەرەوەش یانەی چێڵسی بە ئەنجامی (5 – 3) بردنەوەی تۆماركرد”.
بەم ئەنجامەش یانەی چێڵسی سەركەوت بۆ قۆناغی (32)ـی جامی یەكێتی ئینگلتەرا”.