به‌په‌له.. به وێنه سوپای توركیا عفرینی تۆپبارانكرد
سوپای توركیا چەند گوند و ناوچەیەكی سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكات و زیانێكی زۆر به‌رناوچه‌كه كه‌وتووه.”
پاش ووتاره تونده‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له باره‌ی رۆژئاوای كوردستان و شاری عفرینه‌وه، تۆپباران ده‌ستیپێكردووه و به‌پێی (ئاژانسی ھەواڵی ھاوار) كه رایگه‌یاندوه.” تۆپخانەكانی سوپای توركیا، چەند ناوچەیەكیان لەسەر سنووری عەفرین تۆپباران كردووە و لە گوندی سیجێ كە دەكەوێتە نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان، چەند گولـلە تۆپێك بەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان كەوتووە، ھەروەھا تۆپبارانەكە گوندەكانی مەروانییە و گرزیلی گرتووەتەوە و لەوێش تۆپبارانی نێو ماڵی ھاووڵاتیان كراوە”..
به‌پێی زانیارییه‌كانی نێو هه‌واڵه‌كه. ” لە لایەكی دیكە ھەریەك لە گوندەكانی ئیسکا و شادیرا، بەیلۆنیە، مالکییە و عەین دەقنەی، لەلایەن تۆپخانەكانی سوپای توركیا تۆپباران كراون و زیانی زۆریش بەر ھاووڵاتیان كەوتووە”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” سوپای توركیا زۆریك له ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردووهب ۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و شاره كوردییه و له پاش گوته‌كانی ئه‌ردۆگان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و شاره كه گوتی” له شه‌وێكدا ده‌ده‌ین به سه‌ریاندا.