پێویسته‌ دووربیت له‌ خواردنی ئه‌م 10خواردنه‌ به‌ به‌رده‌وامی

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ ته‌ندروستیت جێگیر و باش بێت پێویسته‌ هیچ خواردنێك بۆ ماوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و نه‌خۆیت و خوی پیوه‌نه‌گریت، چونكه‌ له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی خواردنه‌كه‌ چه‌نده‌ به‌سودیش بێت زیانی ده‌بێت.”

بۆ ئەمەش ھەندێ خۆراک ھەیە گەر بەردەوام بیخۆیت زیانی بۆ تەندروستیت ئەبێت،دکتۆرەکان ھۆشداری ئەدەن کە بە شێوەی ڕاست بخورێ چونکە کاریگەری لەسەر تەندروستی ئەبێت بۆ ماوەیەکی زۆر.”

ئەوانەش بریتین لە:

١.ھێلکە_ئەگەر بە شێوەیەکی باش ھێلکە نەکوڵێت ئەکرێ ببێتە ھۆی ژەھراویبوونی خۆراک یان(التیفود) کە نەخۆشیەکە ھۆکارەکەی بەکتریایە،وە ھێلکەش بەکتریای سەلمۆنیلای تێدایە..

٢.گۆشت- پێویستە ئاگادار بین کە گۆشتەکە بە باشی کوڵابێت،گۆشتی کاڵ وخاو یان نەکوڵاو ڕێژەیەکی زۆر لە بەکتریای تێدایە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگری دەبێت.

٣.پەتاتە- ئەمەش پڕە لە بەکتریا کە توشی نەخۆشیەکانی قۆڵۆن یان ئەوەی پەیوەندی بە گەدەوەیە دەبێت.

٤.پەنیر- ئەم خواردنە زیاتر زیان بە ئافرەتانی دووگیان ئەگەیەنێت،کە بەکتریای (الیستریا) تێدایە کە ئەبێتە ھۆی لەبارچوون.

٥. دۆندرمە- کرێم ھۆکاری سەرەکی گواستنەوەی بەکتریا و نەخۆشیە،ئەگەر بێت و ئەو کرێمانە لە شیری نەکوڵاو یان ھێلکە بێت.

٦.خواردنە گیایەکان- گیا بە شێوەی گشتی سەرچاوەی بەکتریایە وە ھۆشداری ئەدرێت بە کەم خواردنی بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستیت نەگەیەنێت.

٧.شیری نەکوڵاو- شیر بەکتریا لەخۆئەگرێت کە ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی ھەیە گەر بێت و پێش خواردنی بە باشی نەکوڵا بێت.

٨.ماسی- ماسی ڕێژەیەکی زۆر جیوەی تێدایە کە زیان بە ناوەندە دەمارە کۆئەندام ئەگەیەنێت گەر بەشێوەی بەردەوام بخورێت.

٩. چەرەسات- چەرەسات بەزۆری بەکتریای سەلمۆنیلای تێدایە کەئەبێتە ھۆی ژەھراویبوونی خۆراک.

١٠.سەوزەوات- ئەکرێت ئەو سەوزانە بەقوڕ پیسبووبێت یان بە ئاوی پاک ناشۆرابێتەوە، بۆیە دکتۆرەکان ھۆشداری ئەدەن کە پێویستە ئەو سەوزانە بە ئاوی گەرم بشۆرێتەوە.

Back to top button