هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی وەزیری خانەنشینە

خواكوڕك
 
بەپێی نووسراوێك كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ 11ی 11ی 2010 كە واژووی بایز سعید محمەدی لەسەرە، كۆمەڵێك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە پڵەی وەزیر خانەنیشن بوونە، كە لەناو ئەو كۆمەڵە بەرپرسەی یەكێتی ناوی هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی هەیە كە بە پلەی وەزیر خانەنیشن بووە.
 
وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە وەزارەتی دارای بریار داوە كە ئەو بەرێزانە بەپلەی وەزیری خانەنیشن بكرێت، لەرۆژی دەرچوونی ئەو فەرمانە جێبەجێ دەكرێت. كە سەرەتا بەناوی محمەد وەسمان حسین دەست پێدەكات و بەناوی د. پێشرەو شرف نورەدین كۆتای دێت.
 
هەروەها لە نووسراوەكە دا لە رێزبەندی پێنجەم دا ناوی هاتووە،  هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە پلەی وەزیر خانەنیشینە، ئەمە لەكاتێدایە كە ناوبرا لەهیچ كابینەیەكی حكومەتدا وەزیر نەبووە،
 
 
Back to top button