به وێنه..گۆڕان و یه‌كگرتوو له كۆبوونه‌وه‌ن له هه‌ولێر

بزوتنەوەی گۆڕان به وه‌فدێكی باڵا سه‌ردانی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد له شاری هه‌ولێر و لە ئیستاشدا له كۆبونه‌وه‌دان.”
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18/1/2018، شاندێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌ركردایه‌تی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ریكخه‌ری گشتی گۆران سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانیان كرد له شاری هه‌ولێر و له لایه‌ن، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، پێشوازیان لێكرا و له ئێستاشدا له كۆبوونه‌وه‌ن.
چاوه‌ڕی ده‌كرێ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا باسكردن بێ له بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵكردنی نێوان هه‌ردوو حزب له ئێستا و ئاینده.