تیرۆریستانی داعش پێنج كه‌سیان رفاند و كه‌سێكیشیان كووشت

شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش له‌ سنوری شارۆچكه‌ی قه‌رته‌په‌ هێریان كرده‌ سه‌ر گوندی جوده‌یده‌ و هاووڵاتییه‌كیان كوشت و 5ـی دیكه‌شیان به‌ دیل گرت.”

به‌ پێی زانیارییه‌كان.”شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر گوندی جوده‌یده‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خوارووی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان له‌ مزگه‌وتی گوند كۆكرده‌وه‌و لیستێكیان خوێنده‌وه‌ له‌ ناو لیسته‌كه‌دا ناوی 6 كه‌س هه‌بوو، كه‌ یه‌كێكیان كوشت و پێنجه‌كه‌ی تریشیان رفاند.”

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ 9/12/2017 و له‌ ئاهه‌نگێكدا كۆتایی داعشی له‌ عێراق راگه‌یاند.

Back to top button