حكومه‌تی عێراقی بڕه‌ پاره‌یه‌كی نارده‌ كوردستان و رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ دابه‌شده‌كرێت

حكومەتی عێراق پارەی گەنمی 2016ی جوتیارانی رەوانەی جوتیارانی شاری سلێمانی ده‌كات و بەڕێوەبەری بانكی بابان رایده‌گه‌ێنێت.”رۆژی یەكشەممە پارەكە بەسەر جوتیاران دابەشدەكرێت.”

له‌و باره‌وه‌ (سدیق عەبدوڵڵا) بەڕێوەبەری بانكی بابان لەسلێمانی به‌ میدیایه‌كانی راگه‌یاندوه‌.” كه‌ پارەی جوتیاران گەیشتۆتە سلێمانی و رۆژی یەكشەممە دەست بەدابەشكردنی دەكرێت كه‌ له‌ كۆی 89 ملیار دیناری شاسیته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2016، بڕی 18 ملیاری دینار لەلایەن بەغداوە خەرجكراوە، كە هەر جوتیارێك رێژەی 19%ی شایستە داراییەكانی وەردەگرێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” چەكی شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ ساڵی 2017 گەیشتۆتە پارێزگای سلێمانی، كە بڕەكەی هەشت ملیارو 500 ملیۆن دینارە، هەركاتێك پارەكەی گەیشت، بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت.

 

Back to top button