ریال مهدرید بهبێ رۆناڵدۆ ئهم شهو یاری ههیه و چاوی له بردنهوهیه
ئهم شهو لەیارییەكانی چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و لیگانێس رووبەرووی یهكتردهببنهوه”.
بڕیار وایه یارییەكە له كاتژمێر (11:30) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (مۆنیكیپال) لەشاری لیگانێس بهڕیوهبچێت و هەرچەندە قۆناغی یەكەمی خولی ئیسپانی تەواوبوو ، بەڵام تا ئێستا لەم وەرزە ریال مەدرید رووبەرووی لیگانێس نەبۆتەوە ، چونكە یارییەكەیان بەهۆی بەشداریكردنی مەدرید لە جامی جیهانی یانەكان دواخرا”.
ریال مەدرید دەیەوێت لەم یارییە بردنەوە تۆمار بكات و قاچێكی خۆی بخاتە قۆناغی پێشكۆتایی و رێگە بەهیچ ئەنجامێكی چاوەرواننەكراو نەدات”.
لەم یارییەش بەهۆی پشوو پێدانەوە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید بەشداری ناكات”.