هه‌ڵبژاردنی عێراق بۆ ساڵێك دواده‌خرێت
به‌گوێره‌ی ئاژانسه عێراقیه‌كان، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ساڵێك هه‌ڵبژاردنی عێراق دوابخرێت، له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراقی ” زانا رۆستایی” ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به رووداوی راگه‌یاندووه”بەمەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمان کۆبووەتەوە و ده‌شلێـ” تاوەکو ئێستاش بە فەرمی بەرنامەی کاریان بەدەستنەگەیشتووە، بەڵام ئاماژە هەیە، کە یەکێک لە بڕگەکاکانی دانیشتنەکە تایبەتە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ئەگەری دواخستنی.
هه‌روه‌ها زانا رۆستایی ده‌شلێـ” ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجەش بخرێتە بەرنامەی کارەوە، ئەوا وەک دانیشتنی رابردوو دانیشتنی پەرلەمان بایکۆت دەکەن و بەشداری ناکەن.
د. فەرهاد قادر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ده‌لێـ” ئەگەری هەیە هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی ساڵێک دوابخرێن. سوننەکان بە فەرمی داوایانکردووە هەڵبژاردنەکان لایەنی کەم بۆ ساڵێک دوابخرێن، هەندێکی دیکەش داوایانکردووە داخستنەکە شەش مانگ بێت، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره عێراقیه ده‌شلێـ”بەگشتی کەشێک هەیە هەڵبژاردنەکان دوابخرێن، ئەمەش لە لەلایەن بەشێک کوتلەکان جیاوازەکانەوە پشتوانی لێدەکرێت و 150 واژۆش کۆکراوەتەوە، بۆئەوەی بەنهێنی دەنگ لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بدرێت”.