رێباز حه‌ملان باسی ئه‌و پاره قه‌رزانه ده‌كات لای كۆمپانیاكان كه ئێستا نایده‌نه‌وه به حكومه‌ت
له لێدوانێكی دا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ” رێباز حه‌ملان” ده‌لێـ”وەزارەتەکەی لیستی ھەموو مووچەخۆرانی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بینێرێتە بەغدا و ئومێدێکی زۆرم ھەیە بەوەی لەگەڵ حکوومەتی عێراق بگەینە رێککەوتن”.
رێباز حه‌ملان هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” تا ئێستا ھیچ شتێکی وا نەھاتۆتە پێش بۆ نەدانی مووچە،ھەوڵدەدەین لەمساڵدا بەردەوام بین لە پێدانی مووچە و ده‌لێـ” پاشەکەوت بەھۆی بەرەدەست نەبوونی داھاتە و لە ئەگەری رێککەوتنی ھەولێر و بەغداش لەبارەی بودجە، ئەوا ھیچ پاساوێک بۆ پاشەکەوتکردن نامێنێتەوە، مووچەی فەرمانبەران بەپێی یاسایە بۆیە ھەرکات داھاتی پێویست لەبەردەست بوو فەرمانبەران مافی خۆیانە ھەموو پاشەکەوتی مووچەکانیان وەربگرنەوە”.
وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌شی به‌ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاندووه” ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری حکوومەت لای ھەندێک وبەرھێنەرە، کە زەوی و پارەیان بەخۆڕایی پێ دراوه، له‌باره‌ی پرۆژه‌ی چاكسازی رێباز حه‌ملان ده‌شلێـ” پرۆژەیاسای چاکسازی، ئەگەر بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، ئەوا ١٥٠ ملیار دینار بۆ خەزێنەی حکوومەت دەگەڕێنێتەوە، ھیواشی خواست ئەو پەرلەمانتارانەی ماوەی چوار ساڵە لە راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لە دادپەروەری و مافی خەڵک دەکەن، بەرگری لەم پرۆژەیە بکەن”.